بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمڕۆ چوارشه‌مه ، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوویه‌وه.
له دیدارێکدا، تاوتوێی کۆتا گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق کرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی پاڵپشتی له سه‌قامگیری سیاسی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه کرده‌وه.
ئه‌م دیداره که له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی جیهانی قودس دا ئه‌نجام درا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا ده‌رباره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی فه‌ڵه‌ستین و پێگه‌ی گرنگ و یه‌کگرتووی قودس و فه‌ڵه‌ستین له جیهانی ئیسلام و مه‌ترسی پڕۆژه‌ی به‌ناو "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده" له‌سه‌ر دۆزی فه‌ڵه‌ستین و پێویستی پشتگیری کردن له قودس و ئامانجه‌کان و بهرخوردانهکانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.